وتەى سەرۆکى زانکۆ

Dr.Salah

بەخێربێن بۆ زانکۆی چەرموو، دواین زانکۆی حکومی لە هەرێمی کوردستانی عێراق؛ لە (٤ کانوونی یەکەمی ٢٠١٤) دامەزراوە. شەرەفێکی گەورەیە بۆ من کە دەستنیشانکراوم وەکوو سەرۆکی دامەزرێنەری زانکۆکە، وە هیچ شتێک لەوە خۆشترنییە بۆ من زانکۆیەکی نوێ دابمەزرێنم، بەتایبەتی لە هەرێمێکی وەکو کوردستانی عێراق، چونکە بە چەندەها قۆناغی مێژووی قورسدا تێپەڕیوە وەکوو شەڕ، جینۆساید، قەیران و ناسەقامگیری ڕامیاری و ئابووری.

دامەزراندنی ئەم زانکۆیە چەندین بواری دەگمەن و سەردەمیانە دەرەخسێنێت بۆ ئێستا و داهاتوو. ئێمە کاردەکەین بۆ سەرکەوتنی خوێندکارەکان لە بواری پەروەردەیی و کارامەیی لە هەموو بوارەکانیتردا؛ جەختدەکەینەوە لەسەر پێشکەشکردنی پرۆگرامێکی بنەڕەتی لە هەموو سکیڵ و لە هەموو بوارەکاندا بۆ خوێندکارانی زانکۆ. وەکو بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانە و بنیاتنەرانە، دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی كێشەکان وە پەیوەندییەکی توند و پتەو، وەهەروەها هەڵبژاردنی پرۆگرامێکی ئاستبەرز لە جۆرێتی بۆ خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا، گونجاو لەگەڵ پێداویستییەکانی ئەم هەرێمە، بۆ هەردوو خوێندنی باڵا بۆ خوێندکارانی زانکۆ و وەکو هاوبەشێک لە ئابووری، کەلتور و گەشەی کۆمەڵایەتی. مامۆستا ئامادە دەکەین بۆ ڕێنمایکردنی منداڵەکانمان، کاربەدەستان و سیاسیەکان کە هاندەری ئابووری و ڕێکخستنی کاروباری وڵاتن. هانتاندەدەم بە بەردەوامی سەردانی وێبسایتی زانکۆ بکەن بۆ ئەوەی زیاتر ئاشناببن بە بەرەوپێشچوونەکانی زانکۆی چەرموو، وە دەستکەوت و پلانەکانمان، گەشەسەندنی ژێرخان، بینای تازە و سەرجەم پێداویستییەکانی زانکۆ؛ لەسەرو هەموو ئەمانەوە، پێزانینی ئەرک و تێڕوانینەکانمان. پەروەردە و تەکنەلۆجیا بڕبڕەی پشتی کۆمەڵگایەکی دامەزراوە، ئەم بوارانە دەرفەتی زێڕین و ناوازە دەڕەخسێنن شانبەشانی پێویستییەکانی کۆمەڵگا. من لێرە کاردەکەم لەگەڵ فەکەڵتی و ستاف و خوێندکارەکان بۆ بنیادنان و بەدەستهێنانی خەونەکانی ئەم نیشتیمانە. بەرەوپێشبردنی مەنهەج و توێژینەوەکان وگرنگیدان بە بیرۆکەی نوێ و گەنجانە، وە هەموو ئەمانەش بزوێنەری بوژاندنەوەی کوردستان و عێراقن.

زانکۆی چەرموو مەبەستییەتی دەرگای ئاواڵابێت بەهەموو ئاراستەیەکدا، بۆ ئەم مەبەستەش گرنگی زیاترمانداوە بە گۆڕانکاری و گونجاندنی پەروەردە ودامەزراوەی توێژینەوە، وە هەروەها سیستەمێکی نوێ کە خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ پێداویستییەکانی نەوەی داهاتوو. زانکۆکان بە گشتی، پێویستە گرنگی بدەن بە دابینکردنی پێداویستییەکانی هەر کۆمەڵگایەک، وە زانکۆی چەرموو، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە، دەوڵەمەندە بە سامانی کانزایی و سەرچاوە سروشتییەکان؛ وەک نەوتی ڕەش و گازی سروشتی و کانزاکان، کە هۆکارێکی سەرەکین لە پێشخستن و گەشەسەندنی ئابووری هەر وڵاتێک.