ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبوونەوە

بڵاوکراوەتەوە2019-03-08
بەرواری (13/2/2019) لە زانکۆی سلێمانی هەردوو ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو و زانکۆی سلێمانی کۆبوونەوەو تاوتوێێ واژۆکردنی پرۆتۆکۆلی نێوانیان کرد، سەرەتا بەڕێز (پ.ی.د. رضا حسن حسین) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەخێرهاتنی ئەنجومەنی زانکۆمانی کرد و پاشان بەڕێز (پرۆفیسۆر. د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆمان لە وتەیەکدا ڕاشکاوانە هەموو هاوکارییەکی زانستی و کارگێڕی بۆ زانکۆی سلێمانی راگەیاند بە تایبەتی لە بواری پەیڕەو کردنی (پرۆسەی بۆلۆنیا)، هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هاوکاری زانستی و ئەنجامدانی سیمینارو کۆنفرانسی هاوبەش و گۆڕینەوەی مامۆستا و پرۆفیسۆرەکان باسیان لێوەکرا، دواتر نامەی لێکتێگەیشتنەکە درا بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا واژۆ بکرێت لە نێوان هەردوو زانکۆدا. پاشان ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەن دۆستانە باسیان لە هەموو شیوازە جیاجیاکانی هاوکاری کردن کرا لە نێوانیان.