بەڕێوەچوونی چوارەمین کۆنفڕانسى نێودەوڵەتى زانستە سروشتى یەکان بۆ ماتماتیک و کۆمپیوتەر

بڵاوکراوەتەوە2019-04-18
له‌ بەروارى (18/4/2019) چوارەمین کۆنفڕانسى نێودەوڵەتى زانستە سروشتى یەکان (ماتماتیک و کۆمپیوتەر) لە زانکۆى کوردستان – سنە بەڕێوەچوو.
کۆنفرانسەکە بە هاوبەشى (زانکۆى چەرموو ، زانکۆى کوردستان- سنە ، زانکۆى جیهان - سلێمانى) بەڕێوە چوو بۆ ماوەى (2) ڕۆژ، کە تیایدا چەند توێژەرێک لە زانکۆکانى ئێران و كوردستانى عيراق و جیهان بە توێژینەوەکانیان بەشداريان كردووه‌. وه‌هه‌روه‌ها وەفدێکى زانکۆى چەرموو بە سەرۆکایەتى بە ڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکى زانکۆ و بەڕێز (پ.ی.د.على وهاب کریم) و بەڕێز (پ.ی.د.بارام أحمد حمە أمین) یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و چەند مامۆستا و توێژەرێک بەشدارنبوون لەم کۆنفڕانسەدا، وه‌شايه‌نى باسكردنه‌ مامۆستاکانى به‌شى كۆمپيوته‌رى كردارى زانکۆمان لەم کۆنفرانسەدا بەشدارن بە چەند توێژینەوەیەکى گرنگ.