ئاگادارى: كۆمپانیای هواوی ساڵانه‌ پێشبڕكێ له‌ بواری ICT ده‌كاته‌وه

بڵاوکراوەتەوە2019-09-21
كۆمپانیای هواوی ساڵانه‌ پێشبڕكێ له‌ بواری ICT ده‌كاته‌وه‌ كه‌‌140 وڵات له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌موو خوێندكارێك مافی به‌شداریكردنی هه‌یه‌. خوێندكار 3 تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات كه‌ دوانیان له‌ ڕێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌ عێڕاق؛

١- تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌ زانكۆی چه‌رموو ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌گه‌ر خوێندكار ده‌ربچێت یان نمره‌یه‌كی باش به‌ده‌ست بێنێت ده‌چێته‌ قۆناغی داهاتوو.‌‌
٢- تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی، له‌م قۆناغه‌دا باشترین 3 خوێندكار هه‌ڵده‌بژێرێت و وه‌ك تیمێك كه‌ نوێنه‌رایه‌تی وڵاتی عێڕاق ده‌كه‌ن ده‌چنه‌ شاری شنجن له‌ چین.
٣- له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شداری له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن. 3 تیمی براوه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن له‌ پێشبڕكێی جیهانی.
هه‌موو پێداویستیه‌كان له‌لایه‌ن هواویه‌وه‌ دابین ده‌كرێت به‌بێ به‌رامبه‌ر. دیاریه‌كان زۆرن وه‌ك 30,000 $، بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌لی كار له‌ هواوی و چه‌نده‌ها دیاری تر. تاقیكردنه‌وه‌كه‌ له‌ به‌رواری 2/10/2019 و 3/10/2019 ده‌ستپێده‌كات كه‌ خوێندكار username و password داخڵ ده‌كات و تاقیكرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات. تاقیكردنه‌وه‌كه‌ له‌ بابه‌تی HCIA 2.5 ، HCIA security ، HCIA WLAN v.2.0 و HCIA CLOUD . به‌شداریكردن به‌ شێوه‌ی ئۆنڵاینه‌...
بۆ زيتر زانيارى سه‌ردانى :
https://cutt.ly/TwXwhzb

بۆ خۆتۆماركردن:
https://cutt.ly/DwXwRdP