The University

Charmo University, the newest governmental university in the Kurdistan Region Iraq located in the Chamchamal town “known the capital Martyr and Anfal, At first affiliated with the University of Sulaimani, but in Dec.8th, 2014 it becomes an independent to meet the needs of Kurdistan region. Name of the University comes from Charmo village, the ancient village which located east of the Chamchamal town, considered as one of the oldest agriculture village in history dating back to about 7000 BC. Today the University consists of three colleges Education, basic Education and college of public administration and Natural resource management located on three campuses and have 10 departments in different fields with research center. The University awards degrees of BSc. and MB in the scientific fields mentioned above.
پێناسەی لۆگۆ و ئاڵای زانکۆی چەرموو

لۆگۆی زانکۆی چەرموو کە لە لایەن بەڕێز مامۆستا شێرکۆ خانزادی مامۆستای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی چەمچەماڵ دیزاین کراوە، ئاماژەیە بۆ ناوی زانکۆکەو ئامانجەکانی، لۆگۆکە بەشێوازێکی مۆدێرن (Modern Logo Design) دروستکراوە.
لۆگۆی زانکۆی چەرموو پێکهاتووە لە:- گوڵەگەنمێک لەگەڵ پەلێکی سەوزی پیگەیشتوو.
- قەڵەمێک.
- کتێبێک.
- بینای شارستانی.
تێگەیشتن لەئامرازەکانی ناو لۆگۆکە:
گوڵەگەنمەکە؛ ئاماژەیە بۆ گوندی چەرموو؛ کەیەکەم گوندی کشتوکاڵییە لەمێژووی مرۆڤایەتییداو کاری چاندنی گەنمی تێدا ئەنجامدراوە، پەلکی گوڵەگەنمەکەش ئاماژەیە بۆ سەوزییو توانای مانەوەو بەپیتی گەنمەکە. قەڵەم؛ ئاماژەیە بۆ پەروەردەو فێربوون. کتێب؛ ئاماژەیە بۆ زانستو رۆشبیریی. بینای شارستانی؛ ئاماژەیە بۆ زانستی نوێو سەردەم؛ ئاماژەیەکە بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگە.
ئاماژەکانی رەنگ لەناو لۆگۆ و ئاڵاکەدا:
گوڵەگەنمەکە لەرەنگی (پرتەقاڵی سووتاو)، (orange pantone 159 c) پێکهاتووە، کە دەبێتە رەنگی سەرەکی زانکۆی چەرموو، ئەم رەنگە ئاماژەیە بۆ زەوییەکی پڕ پیتو بەرەکەت، هەروەها گوڵی گەنم لەکۆتایی وشکبوونو پێگەیشتنیدا؛ تێکەڵەیەک لەرەنگی (پرتەقاڵی سووتاوو ئاڵتوونی) وەردەگرێت، کە دیسانەوە یەکێکە لەپێکهاتەکانی رەنگی گوڵەگەنم، ئەم رەنگە وەک رەنگی کارو تەکنەلۆجیا لەدونیادا دەناسرێت. جگە لەوەش رەنگی (پرتەقاڵی سووتاو) ئاماژەیە بۆ هاوینێکی گەرمو وشکو زستانێکی پلە گەرمی ئاسایی کە نەگاتە پلەی بەستن، کە ئەمەش بەتەواوی پێکهاتەی کەشوهەوای گەرمیانو چەمچەماڵە، نمونەی ئەمەش شاری (ئۆستن) لەویلایەتی تکساسی ئەمریکا، کە زانکۆی تکساسی تێدایەو هەمان تۆنی رەنگی زانکۆی چەرمووی بەکارهێناوە. · وشەی (Charmo)؛ بەرەنگی شینی تاریک (navy blue) pantone 2747 c) نوسراوە، ئەم رەنگە ئاماژەیە بۆ فێربوونو زانین، هێزو تواناو چالاکی، یارمەتیدەرە بۆ لەسەرخۆییو بڕوابەخۆبوون، ئەم رەنگە زۆرتین کاریگەری هەیە لەسەر عەقڵو جەستە. رەنگی شینی تاریک ئاماژەیە بۆ دەستپاکیو کارامەیی. · رەنگی سەوزی تاریک (green pantone 349 c) لەلۆگۆکەدا ئاماژەیە بۆ کشتوکاڵ، هەروەها ئەم رەنگە رەنگێکی تەندروستییەو کاریگەریی هەیە لەسەر هێورکردنەوەی مرۆڤ. بەرەنگی سەوز دەوترێت رەنگی ژیان، هەروەکو ئاماژەیە بۆ گوندی چەرموو کە کۆنترین گوندە لەدونیادا کە ژیانی تێدابووە. · رەنگی رەساسی (pantone 425 c) لە لۆگۆکەدا بەکارهاتووە، ئەم رەنگە لەدونیای دیزایندا بەوە ناسراوە باڵانسی هەموو رەنگەکان رادەگرێت. رەنگی رەساسی ئاماژەیە بۆ تێگەیشتنو زیرەکی، بیرکردنەوەو تێفکرین (smarts, intelligence, brains, and intellect.) باکگراوندی ئاڵاکە هەمان ڕەنگی پرتەقاڵی لۆگۆکەیە (orange pantone 159 c). وە ڕەنگی سپی ئالاکە نیشانەی ئاشتی و پێکەوەژیانە لە پایتەختی شەهیدان و ئەنفال (چەمچەماڵ)،